بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتردەبنەوە لە تۆمارکراوى رۆژى پێشوو”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرما بە 1-2 پلە لە تۆمارکراوى رۆژى پێشوو بەرزتر دەبنەوە”.
سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی ئاشکرایکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى دەبێت