بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی بەرزی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کۆبووەوە و دەڵێت، گرفتێکی تەکنیکی و کاتییە.
بانکی ناوەندی عێراق داوای لە بازرگانان کرد ١٠٠ دۆلار لە بانکەکاندا بە بەهای ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بکڕن. داواشی لە بانکەکان کرد، کە ئاسانکاری بکەن بۆ هاوڵاتیان لە ئاڵوگۆڕ و دەستگەیشتن بە دۆلاردا.