وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: “به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه، ره‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ره‌هه‌ندی ناوخۆییش په‌یوه‌ندی به رێژه‌ی خستنه‌ڕووی دۆلار هه‌یه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه، ئێستا بانكی ناوه‌ندی رێژه‌ی خستنه‌ڕووی دۆلاری بۆ زیاتر له نیوه دابه‌زاندووه، ره‌هه‌نده دهرهكیهكهش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك بانك هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه و تێبینیان له‌سه‌ره كه دۆلاریان بردبێته ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه داوا له‌بانكی ناوه‌ندی كراوه میكانیزمی نوێ دۆلار بۆ خستنه‌ڕوی دۆلار بگرێته‌به‌ر.
جه‌بار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ئه‌و ته‌شویشه‌ی له بازاڕه‌كان دروستبووه، بۆته هۆكار بۆئه‌وه‌ی دۆلار ناجێگیریهكی زۆر به‌خۆوه ببینێت، ئه‌مه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌لێدوانی هه‌ندێك له كاراكته‌ر و شۆرڤهكارانهوه هه‌یه كه قسه له‌سه‌ر به‌های دۆلار ده‌كه‌ن كه لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی له‌سه‌ر بازاڕه‌كان دروستكردوه”.
باسی له‌وه‌شكرد، “به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار ناجێگیره، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆخێكی كاتیه و باشه بۆچی ئه‌و خواسته گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پێشبینی خه‌ڵك و ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه كه متمانه‌یان به‌دینار كه‌مبووه‌ته‌وه”