باران و بەفر بەڕێوەیە

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/12/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت” هەندێ کات بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمەباران لە ڕۆژهەڵاتى هەرێمى كوردستان و هەندێك ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک، له‌گه‌ڵ دروستبوونى تەمومژ لە ڕۆژهەڵاتى هەرێمى كوردستان و ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى شەودا، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سبەی دووشەممە 26/12/2022، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

ھەواڵی زیاتر