ژنێک واتسئاپی مێردەکەی کۆپی دەکات و 9مانگ چاودێری دەکات

ژنێکی سعودی تەکنیکێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی گفتوگۆکانی مێردەکەی بەکاردێنێت و واتسئاپەکەی بەجۆرێک کۆپی دەکات کە سەرجەم زانیارییەکانی لە مۆبایلەکەی خۆشی دەردەکەوێت. پیاوەکەش بە تۆمەتی ئاشکراکردنی نهێنی کەسی سکاڵای یاسایی لەسەر ژنەکەی تۆمار دەکات.

رۆژنامەی مەواتن-ی سعودی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی ئەو ژن و مێردە و دەڵێت: دۆسیەکەیان لە دادگایە، ئەو ژنە توانیویەتی ماوەی نۆ مانگ لە رێگەی مۆبایلەکەی خۆیەوە سەرجەم زانیارییە کەسییەکانی مێردەکەیی دەستبکەوێت لە رێگەی واتسئەپەوە.

پیاوەکە ئەو کارەی ژنەکەی بە سیخوڕیکردن و دەستبردن بۆ زانیاری کەسی لە قەڵەمداوە و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردووە و ئێستا داوای جیابوونەوە دەکات.

خالید ئەبوڕاشید، راوێژکاری یاسایی لە سعودییە لەوبارەیەوە دەڵێ” کاری ئەو ژنە دەچێتە چوارچێوەی تاوان و ئاشکراکردنی نهێنی کەسی، بۆیە پێویستە یاسا بە ساڵێک زیندانی و 500هەزار ڕیاڵ سزای بدات”.

ھەواڵی زیاتر