لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی ترسناک لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

هیچ ڤایرۆسێكی ترسناك لەشاری سلێمانی بڵاو نەبۆتەوە….

د.ڕزگار عەلی بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی ترسناك لەشاری سلێمانی و وتی: چەند رۆژێكە دەنگۆیەك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە گوایە ڤایرۆسێكی ترسناك لەشاری سلێمانی بڵاوبۆتەوە و چەند كەسێك بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك لەسلێمانی بڵاونەبۆتەوە و ئەوەی هەیە بریتیە لەئەنفلۆنزای وەرزی كەلەهەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش هەیە لەم كاتەدا.

وتیشی: وەكو بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی ئەو هەواڵانە بەنادروست دادەنێنین و هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك لەشاری سلێمانی بڵاونەبۆتەوە و ئێستا لەهەموو ناوچە ساردەكانی جیهان پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە و هیچ كەسێكیش بەم پەتایە گیانی لەدەست نەداوە.

د.ڕزگار عەلی باس لەچەند رێنماییەك كرد بۆ خۆپارێزی لەئەنفلۆنزای وەزری وەك بەستنی دەمامك لەشوێنە گشتیەكان و دووركەوتنەوە لەكەسی تووشبوو و پاكژكردنەوە و شوشتنی دەستەكان و هەواگۆڕكێ كردن لەشوێنە داخراوەكان.
.
بــــه هیـــوای ســـەلامـــەتــــــی و تــــەنـــدروستــــــی بــــــاش ،،،،،

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

ھەواڵی زیاتر