ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با (١٠ – ١٥) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێراى با (١٠ – ٢٠) کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.