پێنج كهس به تۆمهتی دزینی ئاژهڵ دهستگیر کران
بهگوێرهی راگهیهندراوهكهی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی گهرمیان، تۆمەتباری سەرەكی رووداوهكه خۆیشی ئیشی كڕین و فرۆشتنی ئاژهڵ دەكات.
دهقی راگهیهندراوهكهی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان:
هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان باندێكی دزیكردنی دەستگیركرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دەستگیركردنی تۆمەتباران و ڕادەست كردن و ڕووبەڕوو كردنەوەیان بە دادگا .
لە بەرواری 15/12/2022 هاوڵاتی محمد احمد محمد كاری ئاژەڵداری دەكات لە مەیدانی ئاژەڵانی ڕزگاری سەردانی بنكەی ئاسایشی ڕزگاری كرد بە مەبەستی سكاڵا تۆمار كرد كەوا شەوی 14-15/12/2022 لە مەیدانی ئاژەڵان 13 سەر ئاژەڵی (كاوڕ)ی لێ دزراوە .
دەست بەجێ هێزەكانمان لەبنكەی ئاسایشی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان كرد بە كۆكرنەوەی زانیاری و چاودێری كردنی ورد لە ڕێگەی كامیرەكانی چاودێرییەوە لە بەرواری 16/12/2022 توانرا (5) پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئەو ئاژەڵانە دەستگیر بكرێن، تۆمەتبارەكان بە ڕەگەز كوردن و دانیشتووی كەلارن. تۆمەتباری سەرەكی خۆیشی ئیشی كڕین و فرۆشتنی حەیوان دەكات لە مەیدانی ئاژەڵان جێگای بە خێوكردنی ئاژەڵی هەیە.
لە لێكۆلینەوەی سەرەتاییدا تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە لە كاتژمێری (8)ی شەوی 14-15/12/2022 ئەو (13)سانزە سەر ئاژەڵەیان لە مەیدانی ئاژەڵەكان دزیوە و بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تاك بردوویانە بۆ كەلار و لە باخی هاوڵاتیەكدا دانراوە .
لە كاتی گوستنەوەی ئاژەڵاندا بۆ كەلار (7) سەر لە ئاژەڵان مرداربونەتەوە لەبەر ئەوەی خراوەتە ناو گونی و دەمی گونیەكان بەستراوە (2) دوو كاوڕیان فرۆشتووە و (4) چوار سەریان دەستی بە سەردا گیراوە، ئەو خاوەن باخەش دەستگیركراوە كەوا ئاژەڵەكانی لادانرا بوو.
ئێستاش (6) شەش تۆمەتبار لەسەر بریاری بەڕیز داوەری لێكۆلینەوە بەپێی ماددەی (443) ی.س ڕاگیراون و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەدا گیراوە كەوا تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە لێكۆلینەوەش لە گەڵ تۆمەتباران بەردەوامە .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان