لە کەرکوک داعش هەشت پۆلیس دەکوژێت
لە تەقینەوەیەکدا لە ڕیازی باشووری کەرکوک، هەشت پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق گیانیان لەدەستداو دووی دیکەش برینداربون.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی سەفرەی سنوری شارەدێی ڕیاز لەپارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێندراو بەئۆتۆمبێلێکی لیوای دوی پۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئەمنیەكە، لەئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینە چێنراوەدا، 8 کارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق گیانیان لەدەستداوهو دوو کارمەندی دیکەش برینداربون.
سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن، لەپاش تەقینەوەکە، ڕوبەڕوبونەوەش لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ڕویداوەو لەئەنجامدا چەتەیەکی داعش کوژراوە.