پلهكانی گهرما نزم دهبنهوه
لە سبەینێوە لە هەرێمی کوردستان بایەکی سارد و وشک چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە بڵاوكراوهیهكدا بڵاوی کردەوە، “سبەینێ شەممە 17ی 12ی 2022، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی ھەوا لەسەر ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و روون دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە”.
ئاراس جەبار دەشڵیت: “لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی بەرەبەیانی سبەینێوە بایەکی وشک و سارد چالاک دەبێت بەخێرای 15 کیلۆمهتر تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە 35 کیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە”.
باسی لهوهشكردووه: “بەھۆی ئەم بایەوە پلەی گەرمی ھەستپێکراوی ھەوا لەم ناوچانەدا ساردتر دەبێت لە پلەی راستەقینە و ھەست بەکەشێکی سارد دەکرێت بەتایبەت کاریگەری ئەم بایە بەچالاکی دەمێنێتەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی دووشەممە 19ی كانوونی یهكهم”.