دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:
بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر (٤:٣٥) خولەکی بەیانی لە گەڕەکی منارە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ش. م. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا) ڕەنگی سپیدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.