نرخی دۆلار دادەبەزێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە
 
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە.

 بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، حکومەتی عێراق دڵنیایی دەداتە سەرجەم هاوڵاتیان کە “دۆخی دارایی عێراق لە باشترین ئاستیدایە”.

ئەوەش هاتووە” پێویستە هەموو بریکارەکان بە وەبەرهێنەران و بازرگانەکانەوە، هاوکاری لەگەڵ بانکەکان و بانکی ناوەندی هەیە بە کارکردن بەپێی چوارچێوەی بازرگانی جیهانی، و هاوردەکردن لە ژێر قەرزی بەڵگەنامەییدا، چونکە گەرەنتییەک بۆ هاوردەکارەکە دابین دەکات، مافەکانی دەپارێزێت، کاڵا هاوردەکراوەکان مسۆگەر دەکات، و توانای ئەوەی پێدەدات سوود لە ئاسانکارییە بانکییەکان وەربگرێت بۆ داپۆشینی بەهای قەرزەکە”.

ھەواڵی زیاتر