ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان باری تەندروستیان جێگری نییە و بەهۆی تەمەن و سەختی نەخۆشییەکانیان، هەندێکیان ڕۆژ بە ڕۆژ تەندروستیان خراپتر دەبێت.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری مام جەلال و دایکی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و توشی لەبیر چوونەوە بووە (لەبیرچوونەوەی سەد لە سەد نیە)، هەروەها توانای رۆیشتنی نەماوە و زۆر بە کەمیش خواردن دەخوات. ئەمە زیاتر جەستەی لاواز کردووە و لە ماڵەوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ئەویش نزیکەی دوو ساڵە تەندروستی بە تەواوی ناجێگیرە و کێشی جەستەی زۆر لە دەستداوە و توانای هەڵسوکەوت و قسەکردنی زۆر زەحمەت بووە.
بەپێی زانیارییەکان، تەندروستی هەریەکە لە فەرید ئەسەسەرد، عومەر فەتاح، ئەرسەلان بایز و ژمارەیەکی تر لە سەرکردە دێرینەکانی یەکێتی جێگیر نییە، بەڵام ئەو حیزبە نایەوێ ئاشکرای بکات.