چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا: پارتی پێشمه‌رجی نییه بۆ كۆبوونه‌وه
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌زموونی رابردوو پێمان ده‌ڵێت، دوای شه‌ڕی ناوخۆ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌میشه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دانیشتن و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی له‌مانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگه‌یاند، له‌پێناو ئاشته‌وایی و گه‌یشتن به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان، قۆناغی ئێستا ئه‌وه ده‌خوازێت كه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر درێژنهكهن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باسكردنی ئه‌وه‌ی گوتراوه له‌دژی یه‌كتر.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و لایه‌نه براوه ده‌بێت كه هه‌وڵبدات ئاسووده‌یی خه‌ڵك تێكنه‌چێت و هۆكاری ته‌بایی بێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وامی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی بازأڕ و ئارامی ده‌روونی هاووڵاتیان دروستده‌كات، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه له‌پێناو ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و هه‌میشه دۆسته‌كانیان ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه له چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له پشتیوانییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامبن، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی پارتییشی دووپاتكرده‌وه له ده‌ربڕینی ئاماده‌یی بۆ دانوستان و گفتوگۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی گرفتی له كات و شوێنی كۆبوونه‌وه یاخود مه‌رجی پێشوه‌ختی بۆ كۆبوونه‌وه هه‌بێت.
k24