لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران لە بەریتانیا ناچاربوون لە فڕۆکەخانەکان بخەون، دوای ئەوەی بەفرێکی زۆر باریوە و بووە هۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، ئەو بەفرەی کە باریوە، 10 سانتیمەتری تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی 15پلەی ژێر سفر لە سکۆتلەندا دابەزیوە.
چەند فڕۆکەخانەیەک وەک فڕۆکەخانەکانی دەوروبەری لەندەنی پایتەخت، بەهۆی بارینی بەفرەوە ناچاربوون ڕێڕەوی فڕین دابخەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پشێوی لەنێو سەرنشینەکاندا دروستبووە.
ژنە گەشتیارێک لە فڕۆکەخانەی ستانستێد، لە جەرگەی لەندەن، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “پێشبینی ئەوە دەکرا دوێنێ گەشت بکەم، دواتر گەشتەکەم هەڵوەشایەوە، بۆیە ناچار بووم لەسەر زەوی لە ناوەڕاستی فڕۆکەخانەکەدا بخەوم”.
هەندێکی تر لە ڕێگادا بۆ بەریتانیا گلەیییان لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان دەکرد، وەک ئەوانەی لە ڕۆمای ئیتاڵیا ناچار بوو هۆتێل حجز بکەن.