ناسمانەی هێرشکارەکەی ئاسایشی دهۆک ئاشکرا کرا

ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە هێرشیکردۆتە سەر ئاسایشی دهۆک.

هێرشکارەکە بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی ناحیەی بەرتلەیە لە نەینەوا، دوای هێرشەکە لەلایەن ئاسایشەوە کوژراوە.

بەیانی ئەمڕۆ چەکدارێک لە دهۆک هێرشیکردە  سەر بنکەیەکی ئاسایشی شارەکە و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی شەهید و کارمەندێکی دیکەش بریندار بوو. هێرشکارەکەش دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

ئاسایشی پارێزگای رایگەیاند، هێرشەکە تیرۆریستی بووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.

ھەواڵی زیاتر