دادگا دۆسیەی سەھەند ئەحمەدی داخست کە لە بنکەیەکی پۆلیسی سلێمانی گیانی لەدەستدا

ئەحمەد محەمەد مەحمود، پارێزەری دۆسیەی گیانلەدەستدانی سەهەند ئەحمەد-ی ١٧ ساڵان رایگەیاند، لە کاتێکدا لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و راپۆرتی دووەمی پزیشکی دادوەری، لەسەر گیانلەدەستدانی سەهەند ئامادەکراوە، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی حەوت لە سلێمانی، بڕیاری داخستنی دۆسیەکەی داوە.

سەهەند ئەحمەد، مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بوو، کاری گەیاندنی خواردن (دلیڤەر)ی بۆ ماڵان دەکرد.

سەهەند ئەحمەد رۆژی 11/11/2022، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانی بەتۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا، بەڵام رۆژێک دوای دەستگیرکردنی، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانیلەدەستدا

کەسوکاری سەهەند ناڕەزایەتییان دەربڕی و باسیان لەوەکرد، بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە کوڕەکەیان گیانی لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر