وه‌زیری دادی توركیا، رایگه‌یاند، راده‌ستكردنی ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان به توركیا له لایه‌ن سویده‌وه، سه‌ره‌تایه و توركیا چاوه‌ڕوانه هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دوادا بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زیری دادی توركیا، “به‌كر بۆزداغ”، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “ته‌ره‌ته”ی توركی، رایگه‌یاند، “هه‌فته‌ی رابردوو، سوید ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه‌ی راده‌ست كردینه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ پیشاندانی راستگۆییان و هیوادارین هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دوادابێت بۆ راده‌ستكردنی ئه‌وانی دیكه‌ش”.
“مه‌حموود تات”، ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی سوید، راده‌ستی توركیای كرد، ده‌ستبه‌جێ راپێچی به‌رده‌م دادگا كرا و شه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌سته‌نبوڵ خرایه زیندانه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی “ئه‌نادۆڵ”ـی ره‌سمی توركیا بڵاویكرده‌وه، پێشتر سزای شه‌ش ساڵ و 10 مانگ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌كه‌كه‌دا سه‌پێنراوه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له پارتێكی قه‌ده‌غه‌كراو، كه له لایه‌ن توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به “تیرۆریست” هه‌ژمار ده‌كرێت.
مه‌حموود تات، له 2015دا رووی له سوید كردبوو، به‌ڵام حكومه‌تی سوید مافی په‌نابه‌ری پێ نه‌دابوو.
له گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، به مه‌به‌ستی چوونه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، سوید و فنله‌ندا، قسه‌یان له باره‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد كردبوو، كه وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له‌و دوو وڵاته كردووه.
له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه، توركیا، ئاسته‌نگی بۆ وه‌رگرتنی سوید و فنله‌ندا له ناتۆ درووست ده‌كرد و داوای ده‌كرد، ئه‌و دوو وڵاته ژماره‌یه‌ك داواكراوی كوردی توركیا راده‌ستی ئه‌نقه‌ره بكه‌نه‌وه، كه توركیا وه‌ك “تاوانبار” ناوی ده‌بردن.
له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری رابردوودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، رایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور هه‌نگاوی “ئه‌رێنی”یان ناوه و ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانه هه‌نگاوی “به‌رجه‌سته”یان ببینێت.