پارتی ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەگۆڕێت

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەک دەدات.

ئەمڕۆ دووشەمە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی چەند گۆڕانکارییەک دەدات. لەوانە گۆڕینی وەزیری ئەوقاف، بریکاری وەزیری پێشمەرگە و هەروەها ئەگەری گۆڕینی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش هەیە.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا گۆڕانکارییەکان ئاشکرا بکات.

ھەواڵی زیاتر