مەخمور تۆپباران کرا

سوپای عێراق بنکەکانی داعشی لە سنووری چیای قەرەچووخ لە قەزای مەخموور تۆپبارانکرد و بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگەش دەڵێت، “لەو شوێنەی تۆپبارانکراوە، جمومجۆڵی داعش هەبووە.”

رۆژی یەکشەممە 04-12-2022، سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە رایگەیاند، کاژێر 8:40ی ئەمشەو، سوپای عێراق چەند بنکەیەکی داعشی لە گوندی ئاژیکەندی بناری قەرەچووخ تۆپبارانکردووە، بەڵام زیانە گیانییەکان دیارنین.

سیروان بارزانی گوتی، لەو ناوچەیە جموجۆڵی داعش بینراوە، بۆیە تۆپبارانکراوە. گوتیشی، “ناوچەکە دوورە لە سنووری پێشمەرگەوە.”

هەروەها، رزگار محەممەد، قایمقامی مەخموور رایگەیاند، “گرووپێکی چەکدارانی داعش لە گوندی ئاژیکەند لە سنووری مەخموور دابەزیون و لەلایەن لیوای 14ـەی سوپای عێراقەوە هێرشیان کرایەسەر.”

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر