بنکەی سەربازی تورکیا لە زیلکان موشەکباران کرایەوە
بنکەی سەربازی تورکیا لە زیلکان موشەکباران کرایەوە و لە نزیک بنکەکە ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هەشت کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە زیلکان کراون و تائێستا زیانەکان دیارنین.
بەڵام ئاگر لە نزیک بنکەکە کەوتۆتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردووش دوو کاتیۆشا ئاراستەی هەمان بنکە کرا.