مەسرور بارزانی و کونسولی تورکیا کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کورستان بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 4-12-2022 پێشوازی لە پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.


مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.


لای خۆیەوە کونسولی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

ھەواڵی زیاتر