نێچیرڤان بارزانى و كونسوڵى نوێی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و کونسوڵی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا، تاووتوێی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ ديدارێكدا پيرۆزبايى له‌ یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و ‏هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و ‏به‌ره‌وپێشبردنيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه‌.

بۆ پشتگيريى و هاريكارييان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى ‏شه‌ڕى دژى داعش، نێچيرڤان بارزانى سوپاسگوزاری هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى ‏هۆڵه‌ندا دووپاتكرده‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر