ئه‌ردۆغان: لە باشووری توركیا هێڵی ئه‌منی ده‌كێشین

جارێكی دیكه‌ ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای کوردستان گرت.

رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شه‌ممه‌ 3-12-2022 رایگەیاند: “ئه‌وان له‌ دوری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه‌ هاتوون، پشتیوانی له‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ سنووری ئێمه‌دان”.

ئه‌ردۆغان گوتیشی: “ئێوه‌ به‌ چاوی خۆتان ده‌بینن، ئه‌وان شه‌ڕی به‌ وه‌كاله‌ت له‌ دژی توركیا ده‌كه‌ن و له‌ سنووری باشووری وڵاته‌كه‌مانن، ئه‌وان بێزارن به‌وه‌ی توركیا سنووری خۆی بپارێزێت”.

ئه‌ردۆغان گوتی: “رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان، كه‌ پشتیوانیان لێده‌كرێت، كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌و دیوی سنووری باشووری وڵاته‌كه‌مان و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌مان”.

هه‌روه‌ها گوتی: “ئێستا توركیای جاران نییه‌، كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ نه‌داته‌وه‌، له‌ دژمان ده‌كرێن”.

سه‌رۆكی توركیا دووپاتیكرده‌وه‌، کە سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌و هێڵه‌ ئه‌منییه‌ ته‌واو ده‌كات، كه‌ قووڵاییه‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به‌ درێژایی سنووری باشووری توركیا دروست ده‌كرێت و هیچ پاشه‌كشه‌ی لێ ناكرێت”.

ھەواڵی زیاتر