دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
زەوییەکانتان بکێڵن ودەست بەکاری جوتیاری خۆتان بکەن
دوای ئەوەی دوێنێ دانیشتوانی کوردنشینی گوندەکانی بەلکانەو شناغەو گابلکە و خەرابەو سەربەشاخ لەلایەن هیزێکی سەربازی ئاگاداکرابونەوە کە ئیتر بۆیان نییە زەوییەکانیان بکێڵن وکاری کشتوکالی بکەن ئاگاداری منیان کردەوە و لەگەل لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردو دەتوانن لەئەمرۆوە دەست بەکاری کشتوکالی خۆتان بکەن ، دڵنیابن پشتگیریتان دەکەین تا ئەو کاتەی بەیەکجاری ئەو پرسە چارەسەر دەکریت .