كوڕەكەی جەمیل هەورامی دەستگیر کرا

كوڕەكەی جەمیل هەورامی كە شەوی رابردوو تەقەی لە خەزووری كردبوو لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە گاردن سیتی لە سلێمانی گیرا.

كوڕەكەی جەمیل هەورامی پێشتر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندبوو كە خەزووری سكاڵای لەسەر تۆمار كردووە و ستەمی لێ‌ دەكات.

بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە چەک رووبەرووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە، بەڵام دواجار دەستگیرکراوە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئاژوان جەمیل هەورامی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی تەقەی لە خەزووری کرد و برینداری کرد، پاشان ژن خوشکێکی بە زەبری چەک رفاند بوو.

ھەواڵی زیاتر