کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 28/10/2022، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پشێبینی کردووە، سبەی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  26 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى

دهۆک :  24 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :  26 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  26 پلەى سیلیزى

سۆران :  18 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  32 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر