لاهور جەنگی هەرێمی کوردستانی جێهێشت

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرێمی کوردستانی جێهێشت.

بەپێی زانیاریەکان، دوێنێ شەممە لاهور جەنگی لە فڕۆکەخانەوە کوردستانی جێهێشتووە و چووە بۆ بەریتانیا و لەوێ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لاهور شێخ جەنگی، پێشتر لە بەریتانیا ژیاوە و ناسنامەی ئەو وڵاتەی هەیە. بەپێی زانیارییەکان، بۆ گەیاندنی گلەییەکانی لە بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی، دەچێتە ئەو وڵاتە، هەروەها داوای پاڵپشتی دەکات بۆ هەنگاوە سیاسیەکانی لە داهاتوودا.

دوای قووڵبوونەوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کوژرانی عەقید هاوکار لەلایەن گرووپێکی سەر بە دژەتیرۆری یەکێتی. لاهور جەنگی وەکو جاران بە ئازادی ناگەڕێت و کەسێکی نزیکی پێشتر بە باڵکێشی وتبو: مەترسی لەسەر ژیانی هەیە و بەردەوام رێگە و شوێنی خۆی دەگۆڕێت.

ھەواڵی زیاتر