رۆژی یەکشەممە 23-10-2022 ماڵپەڕی گویدۆ فۆکس کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات بڵاویکردەوە، کە ریشی سوناک تا ئێستا رەزامەندی 151 پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا بۆریس تەنها رەزامەندی 75 پەرلەمانتاری وەرگرتووە، سەبارەت بە بێنی مۆردۆن کە بە پەرلەمانتارە سێکسییەکەی بەریتانیان ناسراوە، تا ئێستا 28 رەزامەندی کۆکردۆتەوە.
103 پەرلەمانتار بڕیاریان نەداوە
تا ئێستا 103پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران یەکلایان نەکردووەتەوە دەنگ بە کام کاندید دەدەن.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، هاوکات لەگەڵ ئەم داتایانە، جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتگیری خۆی بۆ جۆنسۆن ڕاگەیاندووە.
لە کاتێکدا سوێلا براڤەرمان، وەزیری پێشووی ناوخۆ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی لەکار کێشایەوە، پشتگیری خۆی بۆ ریشی سوناک پشتڕاستکردەوە.
هەروەها ستیڤ بەیکەر وەزیری دەرەوەی ئێرلەندای باکوور ڕایگەیاند کە دەنگ بە سوناک دەدات
دابەشبوونی مێژوویی لە حیزبدا
ریشی سوناک چەند مانگێک لەمەوبەر گورزێکی لە سەرۆکوەزیرانی پێشوو داوە، کاتێک بۆریس لە تەمموزی ساڵی رابردوودا ناچارکرا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەی سوناک ریشی وەزیری دارایی بووە هۆی یاخیبوونێکی فراوانتر لە کابینەکەی جۆنسن، کە وایکرد وەزیرەکانی ئەوکات بە کۆمەڵ حکومەت جێبهێڵن.
شایانی باسە ئەم کێبڕکێیە هاوکاتە لەگەڵ لێکترازانێکی مێژوویی لە حیزبدا، کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دۆخێکی ئابوری قەیراناوی ئەو وڵاتە، لە نێوان هەڵاوسانی جیهانی و بەرزبوونەوەی بێ وێنەی نرخی وزە.