ڕۆژی یەکشەممە 23-10-2022 سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆگایەکی سووتەمەنی تەقاندووەتەوە کە 100هەزار تۆن سووتەمەنی فڕۆکەوانی ئۆکراینای تێدا بووە، ئەمە جگە لە کۆگاکانی تەقەمەنی.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانیان “کۆگایەکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئۆکرایناشی کردووەتە ئامانج”.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: “کۆگایەک کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار تۆن سووتەمەنی هێزی ئاسمانی ئۆکراینای تێدابووە، لە نزیک شارۆچکەی سمیلا لە ناوچەی چێرکاسک تەقێندراوەتەوە”.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرایناا ڕایگەیاندبوو کە 11فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی میکۆلایڤ لە باشووری ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری، سوپای ئۆکرانیا هەوڵێکی بۆ پێشڕەوی و هێرشەکانی هێزەکانی روسیا لە میحوەرەکانی پاخموت، پاخمۆتسکی، ئیڤانگراد، مارینکا، سۆلیدار، ئۆزاریانیڤکا و ئۆدرادێڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک پووچەڵ کردووەتەوە.
هەروەها لە میحوەری خێرسۆن، سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی 6 یەکەی چەک و کەرەستەی سەربازی lلەناو ببات و نزیکەی 150سەربازی ڕوسیش بریندار بوون.