بڕیارە لە 1بۆ3ی مانگی 11ی ئەمساڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14ی خۆی ببەستێت.
باڵکێش زانیویەتی، کۆنگرەکە لە سەرەتای مانگی 11 و بە دیاریکراوی لە 1 بۆ3ی مانگ دەبەسترێت و 7ی مانگیش کۆتایی دێت.
تائێستا لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە، هەموو کارەکانی تەواو کردووە و ئەندامەکان لە ئۆرگانەکانەوە هەڵبژێردراون.
هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش ، هەفتەی داهاتوو باجی ئەندامێتی بۆ هەموو ئەندامەکانی کۆنگرە دروست دەکرێت.