شارەوانی سلێمانی سەگە بێلانەكان کۆ دەکاتەوە
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگەدارییەكدا رایگەیاند بە هاوكاری پۆلیسی سلێمانی دەستدەكاتەوە بە كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان.
دەقی ئاگادارییەكە:
شارەوانیی سلێمانی، بە هاوكاریی ” بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی” هەروەك لە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانیدا ئاماژەی پێدرابوو بە ژمارە (٣٨ لە ٢٠٢٢/٣/١٧). بە پێی ڕێكارە یاساییەكان و لەسەر داواكاریی و سكاڵای هاووڵاتیان. لە پێناو پاراستن و سەلامەتیی هاووڵاتییانی شارەكەمان، دووبارە دەستكراوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە و گواستنەوەیان، بۆ پەناگەكە لەڕێگای ”سلێمانی- عەربەت”. بەپێی پلانێكی بۆ داڕێژراو، قۆناغ بە قۆناغ.