بافڵ تاڵەبانی داوای ئازادکردنی دوو رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان دەکات

یەکشەممەی رابردوو تۆڕی هەواڵی بوار رایگەیاند، دوو ڕۆژنامەنووسیان لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆرەوە لە رێگەی سلێمانی و نزیک کۆیە دەستگیرکراون. ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی یەکێتی تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپارد کە کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەڤانە بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان.”

ڕاگەیاندراو.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییڕا نیشتمانیی کوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بە کەفالەت تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات.

‎ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان.

‎نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
‎١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر