باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: پێشوازی لە بەڵێنی سودانی دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

ئیلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پێشوازی لە بەڵێنی محەممەد سودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی عێراق.

لە تویتێکدا رۆمانۆڤسکی پشتگیریی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تایبەت بە خزمەت کردنی گەلی عێراق راگەیاند.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە پاڵپشتی و هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم ئامانجە هاوبەشانە

ھەواڵی زیاتر