سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت راگەیاند
رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی نوێی عێراق راگەیاند و دەڵێت: ئەوەی بەشداری لە وەزارەتەکانی حکومەتی نوێدا بکات، لە ئێمە بێبەرییە و نوێنەرایەتی ئێمە ناکات.
محەمەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی میللیشیای تاقیکراوەییە”.
دەشڵیت: “هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لە عێراق شکستیان هێناوە”.
وەزیرەکەی سەدر، ئاماژەی بەوەشداوە: “پلانی مانەوەی گەندەڵ و گەندەڵکاران لە عێراق هەیە و رەوتی سەدر رێگە نادات داهاتی عێراق بچێتە بانکە گەندەڵەکانەوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە نیشانی هەموو لایەكی دەدەین کە پلانی بەدخوازانەیان هەیە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتییان و تێکدانی هەموو شتێکی دیکە لەپێناو زیادبوونی گەندەڵی و دەستێوەردان لە داهات و چارەنووسی گەل، ئەمەش لە رێگەی شاردنەوەی بەڵگەنامەکان و سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی و دەستە سەربەخۆکاندا.