ئێران هونەرمەندێکی بەناوبانگی کوردی دەستگیر کرد

حسێن سەفامەنش هونەرمەندی ناوداری خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی هاوکاری و کارکردنی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستگیرکرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری تاران هونەرمەند حوسێن سەفامانەشی بانگکردووە و پاشان دەستگیریان کردووە و چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

هۆکاری دەستگیرکردنی حسێن سەفامەنش، لە کاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند” کۆنسێرتەکەی لە شاری هەولێر، سەرەڕای فرۆشتنی هەموو بلیتەکانی هەڵوەشاندووەتەوە”. 

ئەم هونەرمەندە لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت” تەواوی هاوکارییەکانم لەگەڵ وەزارەتی ئیرشاد و فەرهەنگ و هەروەها ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ڕادەگرم و چی دیکە لەگەڵیان کار ناکەم”.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، خۆم بە هونەرمەند نازانم، بەڵام دەزانم ئەرکی هونەرمەند ئەوەیە، کە لە کاتە مێژووییەکاندا لە پاڵ خەڵکدا بێت نەک ڕووبەڕوویان، هەتا کاتێک خەڵک لەسەر شەقام بن، سەکۆی کۆنسێرتەکانی منیش لەسەر شەقامەکانە نەک تالاری وەحدەت یاخود بورجی میلاد، من لەگەڵ ئێوەم. 

ھەواڵی زیاتر