دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی كوشتنی عەقیدەکەی نزیک لە لاهور جەنگی ده‌ستگیركران

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، دوو کەس له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركران.

باڵکێش زانیویەتی ئەمشەو ناسنامەکانیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرا دەکرێت.

ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له‌ رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه‌ ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه‌،‌ ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا و چوار کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر