لاهوور جەنگی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات

لاهوور جەنگی پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و ڕایگەیاندووە کە داوای لێکردووە بکوژانی ئەفسەرەکەی ئەمڕۆی هەولێر بدۆزرێنەوە.

دەقی پۆستەکەی لاهور جەنگی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە پەلامارێکی تێرۆریستیدا لە شاری هەولێر ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری کە ماوەی بیست ساڵ بوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆی و ژن و منداڵەکانی کرانە ئامانج، ئەو ڕووداوە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردم، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەم بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستگیر بکەن، هەر ئەمڕۆش پەیوەندیم کرد بە بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، داوام لێکرد کە بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن.
لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری ئەو ئەفسەرە دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ھەواڵی زیاتر