“زانای ئایینی دەبێ خزمەتی ئایین بکات نەک پشتگیری بەیاننامەی پارتێکی سیاسی”

پاراستنی بنەما پیرۆزەکانی ئایینی ئەرکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زانایانمانە

دوای خوێندنەوەی راگەێندراوەکەی زانایانی کۆمەڵی دادگەری ، ئێمە لەلقی ھەولێری یەکێتی زانایان ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو”

(ئەرکی ئێوە نییە وەک زانایانی کۆمەڵی دادگەری، زانای ئایینی دەبێ خزمەتی ئایین بکات نەک پشتگیری بەیاننامەی پارتێکی سیاسی )
دەربارەی بڵاوکراوەکەتان:
١- بەڕێزتان کاری رێکخستنی حزبی و سیاسی لە ناو مزگەوتەکاندا دەکەن و خۆتان بەشانازییەوە لە زۆر شوێن باسی ژمارەی مزگەوت و مامۆستای سەر بە رێکخستنەکانتان دەکەن، ئەمەش پێچەوانەی پرەنسیپەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانە، کە شوێنی ئاینی بۆکاری سیاسی رێگە پێدراونییە.
٢- ئێوە کەخۆتان بە ئیسلامی دادەنێن، پێویستە راستگۆیانە قسە بکەن، لە بەرامبەر خودا و گەڵ، چونکە قسە بەرپرسیارییەتی ئایینی و ئەخلاقییە، ئایا کەی قەدەغەی فێربوونی قورئانی پیرۆزکراوە؟! وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، خاوەنی سەدان بنکەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزە، ئەمە بوختانێکی زۆر گەورەیە، دواتر وەزارەت بەپێی یاسا بەرپرسە لەکاروباری ئایینی هەرێم، ئەوەی وەزارەتی ئەوقافیش دەیڵێت و دەیکات هەماهەنگی کردنە، ناکرێت هەر کەسێک بەئارەزووی خۆی و ئایدیای سیاسی خۆی پڕۆگرامی ئایینی و پەروەردەیی ئایینی، بۆ گەنجان و قوتابیان و کچ و کوڕانی کوردستان دابڕێژێت، لەهیچ وڵاتێکی جیهانی ئیسلامی شتی وانییە، پێویستە ئەم بابەتە لەلایەن خەڵکی شارەزاو پسپۆڕ و ئەکادیمی دابندرێت لەژێرچاودێری حکوومەتی هەرێم بێت .
٣- ئەم بابەتانە بەپێی یاسا بەرکارەکان بابەتی سەرەکی حکوومەتی هەرێمە، نازانین بە چ یاسایەک ئێوە دەیکەنە بابەتی خۆتان،
باش بزانن مامۆستای ئایینی ئەگەر بۆختان هەڵببەسترێت بە ناراست سزاکەی لای خودای گەورە قورسترە.

لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی
٢٧⁄٩⁄٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر