لاهوور جەنگی بێدەنگی شکاند

لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی لەکار لادراوی یەکێتی رایگەیاند، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەدا”.
لاهور جەنگی وەکو میوانە بەشدارە لە خولی چوارەمی دیداری رافیدەین کە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد و وتی: هەوڵێکی نیشتمانییە بە ئاڕاستەی کۆکردنەوەی کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمی و بازرگانان.
بە وتەی لاهور جەنگی، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەی ئێستا تێیکەوتووە و هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دیدارەکە یارمەتیدەر بن بۆ عێراقییەکان.

ھەواڵی زیاتر