ئەو پیاوەی خەیاری نەدەخوارد کۆچی دواییکرد

مەلا رەحیم کە ژن و منداڵ و کەسوکارەکەى قوربانى ئەنفال بوون و بە هۆى ئەو کارەساتەشەوە وازى لە خەیار خواردن هێنابوو، ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.

سالار مەحموود ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت،”ھەموو ساڵێ لە ٤/١٤ دا بەپێ لەسەرقڵاوە ئەھات بۆ گۆڕستانی دێبنەی ئەنفالەکان. وھەموو ساڵێ لە ٤/١٤ دا ھەردوو شانی ئەگرت لە قوڕ.”

لە بارەى چیرۆکى وازهێنانى لە خواردنى خەیار، سالار مەحموود دەگێڕێتەوە،” لەو رۆژەوەی بیستبووی مناڵێک لە نوگرە سەلمان داوای خەیاری لە دایکی کردبوو، لە جیاتی خەیار گازی لەنەعلە سەوزەکانی خۆی دەگرت، ئەم خەیارخواردنی تەرککرد.”

هەروەها دەشڵێت بەر لەسێ ساڵ لەگەڵ مەلا رەحیم سەردانى نوگرە سەلمانى کردووە و” گریان و ناڵەو فوغانی ئەو ھێشتا لەو بیابانەو لە گوێما سەدا ئەداتەوە.”

ھەواڵی زیاتر