وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، بە فەرمانی مەسرور بارزانی هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێ‌نادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.
پێشەوا هەورامانی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ پاڵپشتی گەنجان و رەخساندنی هەلیکار، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكرد هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێ‌نادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی هه‌روه‌ها نووسوویه‌تی: “لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 628 ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیاکانی داوەتەوە، کە لە رابردوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرزکرابوو”.