ڕاوێژکاری تەکنەلۆژی
ئەندازیار کێوان حەسەن
ئیلۆن ماسكی سەرمایەداری ئەمەریكی/جیهانی، رای گەیاند ” ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی “ستارلینك” ئێستە لەسەر هەموو كیشوەرەكانی زەوی بەردەستە، بە دوو كیشوەرە بەستەڵەكەی دوو جەمسەرەكەی زەویشەوە.
خێرایی ئەنتەرنێتە دابینكراوەكەی ئیلۆن ماسك بۆ زەوی دەگاتە 17 مێگابت لە یەك چركەدا. بەگوتەی خۆی.
ئەم تەنانەی شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی کوردستان بیندران
زنجیرە مانگە دەستکردەکانی کۆمپانیای ستارلینکی ئیلۆن ماسکە
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دوای خۆپێشاندانەکانی ئێران و قەدەغەکردنی ئینتەرنێت لە بەشێکی ئەم وڵاتە
ئیلیۆن ماسک ڕای گەیان ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر دابین دەکات بۆ ناوچەکە
ئەم جۆرە ئینتەر نێتە هیچ حوکمەتێک ناتوانێت دەستی بەسەردابگرێت و کۆنترۆل و فلتەری بکات
هاوکات لە ئایندەیەکی نزیک بۆهەموو جیهان بەردەست دەبێت
دوێنێ كۆمپانیاكە رای گەیاند، بە هەناردنی 51 مانگی دەستكرد لەلایەن كۆمپانیاكەی ئیلۆن ماسكەوە، ئێستە ئینتەرنێتەكەی كۆمپانیای “ستارلینك” ئامادەیە بۆ ئەوەی رووماڵی تەواوی دنیا بكات و هەموو مرۆڤایەتی لێی سوودمەند بن و تۆڕەكە لە هەموو كیشوەرەكانی دنیا بەردەستە،
بەپێی ئەو نەخشەیەی كەتۆمار كراوە ئاماژەی پێدراوە
ئەو وڵاتانەی بە “شین” رەنگ كراون، ئێستە ئینتەرنێتەكە تێیاندا كار دەكات و ئەو وڵاتانەیشی بە “نیلی” رەنگ كراون، خزمەتگوزارییەكە لە باری “چاوەڕوانیی كاراكردنە” و لە ئایندەیەكی نزیكدا كە رەنگە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی 2023 یان لە ناو ساڵی 2023دا خزمەتگوزاری ئیننتەرنێتە خۆڕاییەكە بكەوێتە كار تێیاندا و “عێراق”یش لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانایە كە بە “نیلی” لە نەخشەكەی كۆمپانیای “ستارلینك” رەنگ كراوە.
پێوەست بە پاسوێردی “وایفای” ئینتەرنێتەكەی “ئیلۆن ماسك” هەروەك پێشتر لە توویتێكدا بە پێكەنین و گاڵتەجاڕییەوە رای گەیاندبوو:
پاسوێردی ئیتنەرنێتەكە “martians”ـە بەڵام لای كەس باسی مەكە و بە كەسی مەڵێ.
ئێستە بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆمپانیای “سپەیس” پێنج رۆژ جارێك مانگێكی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكەن و پلانی وایە بۆ ساڵی 2023، 100 مانگی دەستكردی تر رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكات، بەمەیش سیگناڵ و ئینتەرنێتتەكە لە تەواوی دنیادا دەكەوێتە كار، هەرچەند ئێستە كۆمپانیاكە توانای هەیە لە تەواوی گۆی زەوی پەخشی بكات و دنیا رووماڵ بكات، بەڵام بە ناردنی ئەو 100 مانگە دەستكردە، بارزۆری ناكەوێتە سەر ئینتەرنێتەكە و هێڵێكی تەواو بە بەكارهێنەرانی بدات.