وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: ئێستا ماوەی پێدانی کارەبا 18 کاتژمێرە
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا:
– توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا 3500 مێگاواتە.
– لە وەزری هاوین بە تێکڕایی 14 بۆ 15سەعات کارەبای نیشتمانی دراوە.
– ئێستا بە نزمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەکانی پێدانی کارەبا 18 کاتژمێرە.
– کار لەسەر زیادکردنی 50 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت، کە بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 250 مێگاوات زیاد دەبێت.
– تا مانگی ئاداری ساڵی ئایندە، بە زیادکردنی 250 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز، 750 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.
– تا ئێستا بۆ 1.3 ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەک دانراوە.
– بە هۆی پێوەری زیرەکەوە، کارەبا کۆنترۆڵ کراوە، کۆتایی بە سەرپێچییەکان هێنراوە و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا بەرز کراوەتەوە.
– رێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 35% بۆ 25% کەم کراوەتەوە و 10% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە.
– پاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ پێدانی کارەبا بە تایبەتی پولی ماڵان گەیشتووەتە لە 70%.
– وەزارەتی كارەبا لە کۆتایی ئەمساڵ ماستەر پلانی خۆی ئەپدەیت دەکاتەوە.