ئاسایشی سلێمانی زانیاری لەبارەی ڕووداوەکەی سەهۆڵەکە ئاشکرا دەکات

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە:

کاتژمێر ١١:٤٠ ی شەوی ٢٠٢٢/٩/١٥ لە شەقامی سالم بەهۆی دەمەقاڵێ ی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو کەسی ماتۆڕسوار شەڕ دروست دەبێت و لە شەڕەکەدا بە چەکی ( دەمانچە ) تەقە لە یەکتری دەکەن ودواتر هەڵدێن ، بەمەش دەبنە هۆکاری پشێوی و نائارامی بۆ هاوڵاتیان ، پاش ڕووداوەکە دەست بەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان هەردوو تەقەکەرەکە بەناوەکانی
( ئەحمەد محمد مصطفى ) و ( شاباز محمد مصطفى ) دەستگیر بکەین و دەست بەسەر ئەو چەکەدا بگیرێت کە تەقەیان پێکردووە و دەرکەوت ئەم دوو کەسە لەناو شاری سلێمانیدا پێشینەی کێشە و نانەوەی پشێویان هەیە ، هەردوو تۆمەتبار لە ئێستادا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هەرکەس سکاڵای لەسەر ئەم دوو تۆمەتبارە هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکات بەمەبەستی ڕێکاری یاسایی زیاتر بەرامبەریان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢٢/٩/١٦

ھەواڵی زیاتر