بارسته‌هه‌وایه‌ فێنكه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆتایی دێ

ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى ڕایگەیاند: “لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەریی بارستەھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان، سبەی ھەینی پله‌ى گەرما بە ڕێژەی یه‌ك تا دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمى كوردستان بەم شێوەیە دەبێت، هه‌ولێر 37 به‌ 22، سلێمانى 36 به‌ 20، دهۆك 36 به‌ 21، هه‌ڵه‌بجه‌ 36 به‌ 22، كه‌ركووك 38 به‌ 24 پله‌ ده‌بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو‌، خێرایی با ئاسایی ده‌بێت و له‌ ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له‌ كاته‌كانى شه‌ودا بۆ به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه‌، خێرایی با چالاكتر ده‌بێت له‌ ئاراسته‌ى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ خێرایی 15 تا 30 كیلۆمه‌تر زیاتر له‌ كاتژمێرێكدا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ چالاكتر ده‌بێت”.

ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى هاووڵاتییانى له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، سبه‌ى دووشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامى كۆتاییهاتنى ئه‌و بارسته‌هه‌وا فێنكه‌ى له‌سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پله‌كانى گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه‌، به‌ ڕێژه‌ى دوو تا سێ پله‌.

ھەواڵی زیاتر