سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی کوەیت دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان داوود ئەلداوود کونسولی گشتیی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت.

کونسولی گشتیی کوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنەی نێوان هەردوولا دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر