حكومەتی هەرێم داتای خەرجی و داهاتەكانی بڵاو کردەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داتای داھات و خەرجی و خەرجی پرۆژەکان و پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم بڵاو دەكاتەوە، كە لەو سێ ساڵەدا داهاتەكان 46 تیلیۆن دینار بووە و خەرجییەكاننیش نزیكەی 50 تریلیۆن دینار بووە.

داهات
ئاماژە بەوە كراوە داهاتی حکوومەت لە داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەمویلی حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان پێکدێت. لەم سێ ساڵەی کابینەدا کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46 تریلیۆن و 300 ملیار دینار.

خەرجی
ئەوەش ئاشكرا كراوە، خەرجیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە: مووچە، خەرجییەکانی نەوت، بەکارخستن و وەبەرهێنان و کرێی وێستگەکانی کارەبا هەروەها دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان. لە ماوەی ئەو سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی حکومەت بریتی بووە لە 49 تریلیۆن و 800 ملیار دینار.

سەبارەت بە تێکڕای داهاتی نەوتی فرۆشراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاتووە” رێژەی 55%ـی ئەو داهاتە بۆ خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، کۆگاکردن و گواستنەوە خەرجکراوە، هەروەها رێژەی 45%ـیشی وەک داهاتی سافی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکوومەت.



خەرجی پرۆژەکان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەردەوامیدانی پێدانی مووچە، بەڵام بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەستی بووە بەردەوامی داوە بەو پرۆژانەی کە پێویست بوون، کە لە 884 پرۆژە پێکهاتوون بە گوژمەی 840 ملیار دینار و بەپێی ساڵەکانیش بەم شێوەیە بووە:

– له‌ ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار خه‌رج كراوه.
– له‌ ساڵی 2020 بڕی 151 ملیار دینار خه‌رج كراوه‌.
– له‌ ساڵی 2021 دا بڕی 446 ملیار دینار خه‌رج كراوه‌
كۆی گشتی ده‌كاته‌ 840 ملیار دینار

بەپێی سێكته‌رەكان جەرجیەكان بەمشێوەیە بووە:
ڕێگه‌وبان: 392 ملیار
شاره‌وانی: 282 ملیار
كاره‌با: 25 ملیار
سایلۆ: 37 ملیار
په‌روه‌رده‌: 26 ملیار
نیشته‌جێبوون: 25 ملیار
به‌نداو: 22 ملیار
سێكته‌رەکانی دیکە: 31 ملیار

دەستەی وەبەرهێنان
ئەوەش راگەیاندراوە، جگە لەو پرۆژانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆی ئەنجامی داون، زەمینەسازیشی کردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت و بۆ ئەوەش لە سێکتەری وەبەرهێناندا مۆڵەتی بە چەندین پرۆژە داوە و لەو رێگەیەشەوە زیاتر لە 120 هەزار هەلی کار بەشێوەی راستەوخۆ رەخسێنراوە.

ساڵی یەکەم
لە ســـاڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت بە 43 پڕۆژە دراوە بە ســـەرمایەی 902 ملیۆن دۆلار و لەســـەر رووبەری 875 دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:

1- پیشەسازی12 پڕۆژە بە سەرمایەی 357ملیۆن دۆلار.
2- نیشتەجێبوون: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 375 ملیۆن دۆلار.
3- فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 44 ملیۆن دۆلار.
4- – گەشتیاری: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
5- وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
6- بازرگانی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 43 ملیۆن دۆلار.
7- – تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 20 ملیۆن دۆلار.
8- – کشتوکاڵ: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 3 ملیۆن دۆلار.

ساڵی دووەم
لە ساڵی دووەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە 87 پرۆژە داوە بە سەرمایەی7 ملیار و 304ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری 7075دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:

1. پیشەسازی: 20 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 130 ملیۆن دۆلار.
2. نیشتەجێبوون: 4 پرۆژە بە سەرمایەی 340 ملیۆن دۆلار.
3. فێرکردن: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 26ملیۆن دۆلار
4. گەشتیاری: 15 پڕۆژە بە سەرمایەی 5 ملیار و 60ملیۆن دۆلار.
5. وەرزشی: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیۆن دۆلار
6. بازرگانی: 19 پڕۆژە بە سەرمایەی 309ملیۆن دۆلار.
7. تەندروستی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 53ملیۆن دۆلار.
8. کشتوکاڵ:5 پڕۆژە بە سەرمایەی 227 ملیۆن دۆلار.
9. هونەری: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 9ملیۆن دۆلار.
10. خزمەتگوزاری: 2پڕۆژە بە سەرمایەی 58ملیۆن دۆلار.

ساڵی سێیەم
لە ساڵی سێیەمدا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەت بە 64 پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی 2 ملیار و 945 ملیۆن و لەسەر رووبەڕی 2221 دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:

پیشەسازی: 14 پڕۆژە بە سەرمایەی 204 ملیۆن دۆلار.
نیشتەجێبوون: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 248 ملیۆن دۆلار
. فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 38 ملیۆن دۆلار.
گەشتیاری: 8 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیار و 34 ملیۆن دۆلار.
وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 7 ملیۆن دۆلار.
بازرگانی: 22 پڕۆژە بە سەرمایەی 243 ملیۆن دۆلار
تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار.
کشتوکاڵ: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 133 ملیۆن دۆلار.
بانكەكان: 2 پڕۆژه بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار

کۆی گشتیی سەرمایەی وەبەرهێنراو لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە سێکتەری وەبەرهێنان 11.15 ملیار دۆلار بووە.

ھەواڵی زیاتر