میدیای یەکێتی خەرجی نووسینگەکەی لاهور جەنگی ئاشکرا دەکات

میدیای یەکێتی بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەیەک کە دەڵێن “لای خۆمان پارێزراوە، ئاشکرای دەکەن کە لاهور جه‌نگى بورهان رۆژانه‌ 150 ملیۆن دینارى ته‌نیا بۆ نووسینگه‌كه‌ى له‌ داهاتى یه‌كێتى خه‌رجكردووه‌

خەرجکردنەکە بەمشێوەی خواره‌وه بووە‌:

?خەرجی چێشتخانە 85,000,000 ھەشتاو پێنج ملیۆن دینار

?بەنزین و گاز 20,000,000 بیست ملیۆن دینار

?غەسلکردنی سەیارە 2000,000 دوو ملیۆن دینار

?چاککردنی سەیارە 5000.000 پێنج ملیۆن دینار

?خەرجی دەرچوون 10.000.000 دە ملیۆن دینار

?چاکردنی کەل و پەلی مقەڕ 3000.000 سێ ملیۆن دینار

?ھاوکاری تایبەت 25.000.000 بیست و پێنج ملیۆن دینار

هاوكات خه‌رجى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتى كردوون بریتیه‌ له‌ زیاتر 102 ملیۆن دینار كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ داهاتى یه‌كێتى بۆى خه‌رجكراوه‌، به‌مشێوه‌یه‌:

?دەزگای مرۆيی مام: 37.450.000 سی و حەوت ملیۆن و چوار سەد و پەنجا هەزار

?نووسینگەی سەرۆکایەتی: 29.500.000 بیست و نۆ ملیۆن و پێنج سەد هەزار

?بودجەی ڕێبواری حاجی حامید كه‌سایه‌تى نزیك له‌ لاهور جه‌نگى بورهان، 13.000.000 سیازدە ملیۆن دینار

?بودجەی پۆڵاد جه‌نگى بورهان 4.000.000 چوار ملیۆن دیناره‌

?بودجەی ئەدمینی پەیجەکانى 13.000.000 سیازە ملیۆن دینار

بودجەی (پشکۆ)6000.000 شەش ملیۆن دینار.

ھەواڵی زیاتر