ئومێد خۆشناو پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، سهرلهبەیانى ئەمڕۆ یەکشهممە 2022.9.11، لەدیوانى پارێزگا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکى تایبەتمان بە بەدواداچوون و چارەسەری گرفتی ئاوی ماڵان لە چەند کۆڵان و شوێنێکى شارى هەولێر و بنبڕکردنی گرفتەکانی کەم ئاوی کرد.
راشیگەیاند، لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە دەکات کۆبوونەوەکان گۆڕانکاری بەرجەستە کراو بەخۆیانەوە ببینن، ناکرێت کۆبوونەوە لە پێناو کۆبوونەوە بکرێت و کارەکان وەك خۆی دووبارە ببێتەوە، لەوبارەیەشەوە ئاماژەمان بەوەدا ئەرکی پارێزگا و هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوورى پارێزگاى هەولێرە، بۆیە دەبێت لایەن پەیوەندیدارەکان لەزووترین کاتدا چارەسەری گرفتی ئاوی ماڵان لەو چەند کۆڵان و گەڕەک و شوێنانەى شار بکەن و ئەو گرفتانەى کەهەن بنبڕبکرێت، ناکرێت ئیتر ڕێگە بدەین لە گەڕەکێک چەند کۆڵانێک ئاوى نەبێت.
هەروەها تاکیدمان لە دادپەوەریی بۆ گەرەکانی شاری هەولێر و دەورووبەری کردەوە و ڕامانگەیاند: “شارێك ناکەین بەقوربانی بەرژەوەندی بەرپرسێك یان چەند کەسێک”، بڕیاریشماندا لیژنەیەکى تایبەت پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنى ئەو گرفت و کێشانەى کە هەن لەبەشێک لەو کۆڵان و شوێنانەى کە گرفتى کەم ئاویان هەیە.
ھەواڵی ڕابردوو
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر